zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە بە بردنەوەیێکی گرنگ هاندەرانی ئاشتکردەوە

لە یارییەکانی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی میوانداری برێستی کرد.

 

لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە برێستی میوانی هێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا باشتر بینرا و لە ئەنجامی فشارەکانیان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و یاریزان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست.

 

لە دووەم تایم بە هەمان شێوە، بەرشەلۆنە بەردەوامبوون لە ئاستە بەرزەکەیان و لەو تایمەشدا توانیان دوو گۆڵی تر لەڕێگەی دانی ئۆلمۆ و لیڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 66 و دووی زیادکراودا تۆماربکەن.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە و خاوەن 12 خاڵە، برێستیش 10 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: پلانی ١٠ ساڵە هەیە بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی بۆ ٤٦٪

یاسین

زیاتر لە 465 هه‌زار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من”ــه‌وه‌ مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

سەڵاح

تورکیا: بە توندی وڵامی دەستدرێژی یۆنانمان داوەتەوە

سەڵاح