ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆ بایدن: ئیسرائیل لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە خاکی لوبنان دەکشێتەوە

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمشەو سێشەممە، 26ی 11ی 2024، ڕایگەیاند: ئیسرائیل و لوبنان ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەست، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆنەوە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کاتژمێر 4ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی لوبنان و ئیسرائیل دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوبراو گوتی: ئیسرائیل شەڕی نەدەویست، گەلی لوبنانیش شەڕی نەدەویست، حیزبوڵڵا ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە کە ئێران پشتیوانی دەکات و هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل.

لە میانەی وتارەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی “هاوکار دەبێت بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئاگربەست لە لوبنان بە هاوکاریی لەگەڵ فەرەنسادا”.

بایدن ئاماژەی بەوە دا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا “لەگەڵ تورکیا و قەتەر و وڵاتانی دیکە هەوڵ دەدەن ئاگربەست لە غەززەش بکرێت”.

هاوکات جۆ بایدن ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە خاکی لوبنان بە قۆناغ دەکشێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا کار لەسەر دەست‌پێکردنەوەی دانووستانی ئاستانا دەکات

سەڵاح

ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی سەردەشت بە وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبار کران

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین