zagros news agency

بایرن میونخ پێکانی سێ ئەستێرەی ڕاگەیاند


دوێنێ شەو بایرن میونخ لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرینا میوانداری بوروسیا دۆرتمۆندی ڕکابەری کرد و یارییەکە بە دوو گۆڵ کۆتایی هات بۆ هەردوولا،بەڵام ئەوەی زیاتر لەیارییەکە یانە باڤارییەکەی خەمبار کرد پێکانی ئەستێرە کاریگەرەکانی بوو لەو یارییەدا،کە پێدەچێت پێکانی یەکێکیان زۆر قورس بێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بێت لەو یارییە مایکڵ ئۆلیسێ و سێرجی گنابری دووچاری پێکان بوونە لە ماسوولکەی قاچیان جگە لەوانیش ئیسماعیل سەیباری ناوەڕاستکاری تیپەکە بەهۆی پێکانی پاژنەی پێیەوە دەناڵێنێ و چاوەڕوانی پشکنینی کۆتایی دەکرێت بۆ پاژنەی پێی سەبارەت چۆنیەتی پێکانەکە،بەڵام پێدەچێت زۆر قورس بێت.

بایرن بەو سێ پێکراوەی ژمارەی یاریزانەکانی دەبێتە 5 یاریزانی سەرەکی دووچاری پێکان هاتبن،کە پێشتر مانوێل نۆیەر و لویز دیاز پێکانیان هەبووە،جگە لەوەی ڤێنسینت کۆمپانی ڕاهێنەری بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ئامادە نییە،بۆ شەوی سێ شەممەش ڕووبەڕووی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەبنەوە لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ڕیاز ئایر مێترۆپۆلیتانۆ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤان دایک: گاکپۆ قورسترین بەش لە تۆپی پێدا ئەنجام دەدات

یاسین

تۆتنهام یاری لووتکەی پریمەلیگی لە مان سیتی کردە تاڵاو

یاسین

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. بەڕازیل و ئوروگوای بە یەکسانی و بە خاڵێک ڕازیبوون

یاسین