zagros news agency

میوەیەک ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە

بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست ئاوسان و غازاتی سکەوە دەناڵێنن، ئەوەش بەهۆی هەندێک جۆر لە خواردن ڕوودەدات و هەندێک جۆریش بەپێچەوانەوە چارەسەری دەکەن.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ مۆز ئاوسانی سک بەڕێژەی %50 کەمدەکاتەوە و یارمەتی چالاکبوونی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدە دەدات کە ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکەن، بۆیە ئەو کەسانەی ئەو کێشەیەیان هەیە پێویستە مۆز بەڕێژەیەکی گونجاو بخۆن بۆ چارەسەرکردنی.

لەگەڵ ئەوەشدا وەرزشکرد، زۆر ئاو خواردنەوە، خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و سەوزەوات و میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی کرداری هەرس هەیە و ڕێگری لەقەبزی و ئاوسانی سک دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵەی باو لە کاتی ئاوخواردنەوەدا کە تووشی وشکبوونەوەت دەکەن 

سەڵاح

ئایا برۆکلی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

lana

ئایا جگەرەکێشان، چەوری ورگ زیاد دەکات

lana