ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی12ی2024، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئایینی یادی 100 ساڵه‌ی لەدایکبوونی مستەفا زەڵمی زانای ناوداری کورد كرایه‌وه.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گووتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، لە یەکەم دیدارم لەگەڵ جەنابی د. مستەفا زەڵمی لە 12ـی تەممووزی ساڵی 2007 داوام لێکرد لە کوردستان بمێنێتەوە، بوونی ئەو زۆر پێویست بوو بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە یاسای باری کەسیدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی “د. مستەفا خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بوو بەوەی؛ ئایینی ئیسلام رێگر نییە لەبەردەم پێشکەوتندا، بەڵکو هێزێکی پاڵنەرە بۆ گەشەکردن و نوێبوونەوە، باوەڕی وابوو یاساکان جێگیر نین، بەڵکو ئامرازێکن بۆ خزمەتی مرۆڤ، بۆیە دەبێت گەشەبکەن، تاوەکو لەگەڵ پێداویستی و گۆڕانکاریی گەلان دا بگونجێن.”
زانای ناوداری كورد و جیهانی ئیسلامی پرۆفیسۆر د. مستەفا زەڵمی بەرەبەیانیی 4-6-2016 لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.
باسی له‌وه‌ش كرد، مستەفا زەڵمی تەنها زانا و بیرمەندێک نەبوو، بەڵکو سیمای چاکسازی و نوێکردنەوە بوو لە بیری ئیسلامی و یاساییدا.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند، بەبێ تێگەیشتنی قووڵی مامۆستا زەڵمی بۆ قورئان و فیقهـ ئەمە جێبەجێ نەدەبوو، كۆمه‌ڵگای كوردستان قه‌رزاریی به‌خشینه‌كانی د.مسته‌فا زه‌ڵمییه .