ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پاریس سانجێرمان بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

 

به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رۆیشتنی كیلیان مپاپێ، چاویان بڕیووه‌ته‌ تواناكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ .

 

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماڕكای ئیسپانی ، به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ لامین یامال بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رۆیشتنی كیلیان مپاپێ .

 

له‌هه‌واڵه‌كه‌ هاتووه، به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌ن 200 ملیۆن یۆرۆ ‌ به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست به‌رداربوون له‌ لامین .

 

له‌هه‌واڵه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆنده‌كه‌ی پاریس سانجێرمانیان ره‌تكردووته‌وه‌ و گووتوویانه‌ یامال بۆ فرۆشتن نییه‌ و ئه‌و داهاتووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ .

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نەبیل مەرسوومی: ئەندامانی پەرلەمانی عێراق مووچەیان بە زیادكراوی وەرگرت

سەڵاح

لالیگا.. ریال مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە بردیەوە و خاڵی زیاتری کۆکردەوە

sirwan

ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل، بنکە سەربازییەکانی لە سووریا چۆڵ دەکات

سەڵاح