zagros news agency

فالح فەییاز: هیزی حەشدی ‌شەعبی نەچوونەتە تورکیا

فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی لە گوتوبێژ لەگەڵ ئاژانسی فەرمیی عێراق، چوونی هێیزی حەشدی شەعبی بۆ سووریای بە درۆ خستەوە.
فالح فەییاز گوتی: حەشدی شەعبی هێزی فەرمی عێراقە و لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دایە و بە توندی چوونی هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەی بۆ ناوچەکانی سوریای ڕەت کردەوە.
بەرپرسی حەشدی شەعبی هەروەها گوتی: ئەم ڕێکخراوە لە دەرەوەی وڵات چالاکی ناکات و هێڵەکانی بەرگری لەگەڵ سووریا بەهێزن.
ئاماژەی بەوەشکرد، حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەژێر فەرماندەیی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دان.
پێشترێ میدیاکان هەواڵی ناردنی هێزی سەربازیی عێراقیان بۆ سووریا بڵاو کردبۆوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆرشەلیم؛ خۆپیشاندان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و ئازادکردنی بارمتان

سەڵاح

لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٢٥ هەزار پەنابەری سووری لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

سەڵاح

وەزارەتی دارایی : ڕۆژی هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت

یاسین