zagros news agency

خلێفی وەڵامی هەواڵی گرێبەستکردن لەگەڵ سەڵاح دەداتەوە

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان وەڵامی ئەو هەواڵەی دایەوە کە لەم دواییانەدا بڵاوبووەوە سەبارەت بە بوونی دانوستان لە نێوان یانە فەرەنسییەکە و محەمەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول.
ئەلخەلیفی لە لێدوانەکانیدا کە لە ئەکاونتی فەرمی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی مێرکاتۆ لە تۆڕی “X” ئاماژەی پێکراوە، وتی: “ئەو دەنگۆیانەی پەیوەندییان بە گواستنەوەی سەڵاحەوە هەیە بۆ پاریس ڕاست نین”.
سەرۆکی پاریس سانجێرمان : یاریزانێکی گەورە و سەرسوڕهێنەرە، بەڵام بیرمان لە سەڵاح نەکردۆتەوە.
خلێفی لە کۆتاییدا دەڵێت: ئەم دەنگۆیەی دەوروبەرمان بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکە

یاسین