حکومەتی ئوسترالیا بە فەرمی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بۆ کەسانی خوار تەمەن (16) ساڵ قەدەغە کرد کە ئەمە بە یەکێک لە قورسترین یاساکان دژی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا دادەنرێت تاوەکو ئێستا و بە پێی یاسای ئوسترالیا هەر کۆمپانیایەک لەو وڵاتە پابەند نەبێت بە یاسا نوێیەکەیان بە بڕی (32) ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت هەروەها ئەم یاسا نوێیە ئەم کۆمپانیایانە دەگرێتەوە وەکو تیکتۆک و ئینستەگرام و فەیسبوک و هیتر هەروەها ئەوان ناچار دەبن کە بە شێوازێک ڕێگری لە بەکارهێنەری خوار تەمەنی یاسایی بکەن.