zagros news agency

شاندێکی ئەمنی گەیشتنە سنووری نێوان عێراق و سووریا

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-12-2024، وەزارەتی بەرگری عێراق شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا ڕەوانەی سنووری عێراق و سووریا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەرکانی سوپا و هێزی تایبەت، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، گەیشتنە سنووری عێراق و سووریا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئامانج لە سەردانەکە بەدواداچوونی بڵاوەپێکردنی یەکەکانی هێزەکان و کردنەوەی هێڵە ئارامەکان بووە”.

ڕۆژی دووشەممە، 02-12-2024، وەزارەتی بەرگریی فیدراڵی، هێزی سەربازی و ژمارەیەک تانک و زرێپۆش و چەکی قورسی ڕەوانەی سنووری نێوان عێراق و سووریا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگای بابل 1500 ملیار دینار بەهۆی گەندەڵییەوە لەدەست دەدات

یاسین

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ئەمینداری بەغدا دەدات و کۆبوونەوەکەی هەڵدەگرێت

یاسین

دانپێدانانە ڕاستگۆیانەکانی کریس هێمسوۆرس دەربارەی کارەکتەری “سۆر”

ART