لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕەشنووسی هەمواری یاسای گشتیی خانەنشینی ئامادەکرد و تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە 63 ساڵ و یاساکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “لیژنەكەمان ڕەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی گشتی پێشكەش بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بکرێت.”
سەرۆكی لیژنەی دارایی، گوتیشی: “لە یاساكە تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ هەموار دەکاتەوە.”
د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “پێشتر تەمەنی خانەنشینی لە عێراق 63 ساڵ بوو، بەڵام یاساکە هەموار کرایەوە و کرایە 60 ساڵ، لەسەر داوای دەستەی گشتیی خانەنشین تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە 63 ساڵ.”
ئاماژەی بەوەش دا کە یاساکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.