ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

لە یارییەکانی هەفتەی 16ـی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ریال بێتیس.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، بەرشەلۆنەی میوان دەستپێشخەری کرد و هێرشەکانی چڕکردەوە تاکو توانی لە خولەکی 30 لە ڕێگەی لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەم تۆماربکات، دوای چەندین هەوڵی تر ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، خاوەن یاریگا هێرشەکانی چڕکردەوە و لە خولەکی 68دا ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بێتیس هەژمارکرد و یاریزان لۆسێلسۆ لە ڕێگەیەوە گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد،

هەرچەندە فلیکی ڕاهێنەری بارسا بەکارتی سوور کردە دەرەوە، بەڵام یاریزان تۆرێس لە خولەکی 82 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمی دووەمدا یاریزان دیاو ئەنجامەکەی بۆ بێتیس یەکسانکردەوە و خالێکی لە بارسا وەرگرت.

 

بەم ئەنجامە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوە 38 خاڵ لە پێشەنگدایە، ریال بێتیسیش خاوەنی 21 خاڵە و لە پلەی 11 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرژیی نێوان دوو کۆریای لە پەرەسەندن دایە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یاری تر لە قۆناغی 16 ئەنجام دەدرێت

sirwan

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح