zagros news agency

لالیگا.. ریال مەدرید بە سەرکەووتن هاندەرانی ئاشتکردەوە

لە دوا یاریی ئەمشەوی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی جیرۆنا.

 

لە ئەنجامدا یانەی مێرنگی توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم، لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی ئاست مامناوەند بینراو هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 36 جود بێلینگهام گۆڵی یەکەمی یانەی شاهانەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55دا یاریزانی لاو ئاردا گولەر گۆڵی دووەمی ریالی بە ئاسیستێکی بێلینگهام تۆمارکرد، دوای ئەوەش بێلینگهام بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت،

لە خولەکی 62دا کیلیان ئێمباپێ توانی گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید بووە خاوەنی 32 خاڵ و لە پلەی دووەمە بەدوای بەرشەلۆنە و یاریێکی دواخراویشی ماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆرێکی نوێی نەخۆشیی شەکرە دیاری دەكرێت

سەڵاح

میدیاکانی حوسییەکان: ئەمەریکی و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە

سەڵاح

پڕۆژەی رووناكی لەبارەی موڵكی جۆری A و B روونكردنەوە دەدات

سەڵاح