zagros news agency

به‌هۆی رووخانی حكومه‌تی سوریا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هەڵوەشێندرانەوە

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند، “گەشتەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر هەڵوەشێندرانەوە.”

بەگوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەبووایە لە کاژێر 08:00ـی ئەمشەو (8-12-2024) فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بگاتە هەولێر، دوای کاژێرێکیش گەشتێک لە هەولێرەوە بەرەو دیمەشق هەبوو.

دوای 13 ساڵ لە شەڕی نێوخۆ، ئەمڕۆ بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە، “رووخانی بەشار ئەسەد” و ئازادکردنی بەندکراوانیان لە زیندانەکانی دەسەڵاتی پێشووی وڵاتە راگەیاند.

چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەروەها رایانگەیاند فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقیان کۆنترۆڵکرد.

 

رووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سێ بەشی نەوتەکەی هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین

ئێران و عێراق ڕێککەوتن لەسەرکردنەوەی بازاڕە سنوورییەکانی نێوانیان

یاسین