zagros news agency

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان: ئاگەداری ئەو بانگهێشتەی سەرۆكی كاتی دانیشتنی پەرلەمان نین و دانیشتن لە ئارادا نییە

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمان، ئاشكرای كرد، هیچ دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە ئارادا نییە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/12/2024، سامان ئەحمەد بەكر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بە نسبەت ئەو بانگهێشتكردنەی سەرۆكی كاتیی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران، ئێمە هیچ لێی ئاگەدار نین و دیوانیش ئاگەدار نیە، بانگهێشتكردن و بەرنامەی كار ڕێكاری یاسایی و پەیڕەویی خۆی هەیە، وەكوو ڕاگەیاندنی پەرلەمان تاكە لایەنین بۆ بڵاوكردنەوەی بەرنامەی كار و بانگهێشتكردن، پێمان وایە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بەبێ ڕێكەوتنی لایەنە سیاسییەكان بەڕێوە ناچێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی خێزانە ئوسترالییەکانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

کەشناسی : لە هەندێ کات بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە

یاسین