zagros news agency

سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکە لە ڕێککەوتن

 

محەممەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سوورەکان کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاوێنە”ی بەریتانی، سەڵاح لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوول ڕێککەوتووە لەسەر نوێکردنەوەی یارییەکە، دوای ئەوەی گەیشتە سازش.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕامی عەباس، بریکاری سەڵاح، لە سەرەتای دانوستانەکاندا لیڤەرپوڵی ئاگادارکردووەتەوە کە یاریزانەکە دەیەوێت بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا یانەکە گرێبەستی یەک ساڵەی پێشکەشکردووە.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، لەکاتی ناکۆکییەکەدا، سەڵاح لێدوانی ئاشکرای داوە و ڕایگەیاندووە، پێدەچێت ئەم وەرزە دوا وەرزی بێت لەگەڵ لیڤەرپوول.

هەواڵی پەیوەندیدار

لامپارد دوای 25 ساڵ یانەی کۆڤێنتری گەڕاندەوە پریمەرلیگ

یاسین

لێدوانی هانس فلیک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ

یاسین

وەرزش وەك ئامڕازێك بۆ خۆناساندنی نەتەوە

یاسین