zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی بەهێزدا یۆڤانتۆس شکستی بە مانسیتی هێنا

لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی یۆڤانتۆس لەنێو ئالیانز ستادیۆم ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خانمە پیرەکە دژی مانچستەر سیتی کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 53دا یانەی خانمە پیرەکە توانی گۆڵێک لەڕێگەی دۆسان ڤلاهۆڤیچ تۆماربکات، دوای ئەوە تیاگۆ مۆتا توانی دوو گۆڕانکاری سەرکەوتوو ئەنجامبدات و دوای تەنیا شەش خولەک لە هاتنە ناوەوەی وێستون ماکینی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی یۆڤانتۆس هاتە پلەی 13ی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ، مانچستەر سیتیش بە هەشت خاڵ لە پلەی 22 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیدنی سوینی بۆ گێڕانی ڕۆڵی جەیمس بۆندی داهاتوو کاندید کراوە

ART

ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

گوران

لێکۆڵینەوەیەک لە تورکیا: کورد متمانەی بە دەوڵەت نییە و تورکیش باوەڕ ناکات پەکەکە چەک دابنێت

سەڵاح