ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. لەنێو ئەڵمانیادا بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی لە دورتموند وەرگرت

لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بەرشەلۆنەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

 

لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو لا دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، بەرشەلۆنەی میوان دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 52 رافینیا گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بوروسيا هەژمارکرد و لە خولەکی 60 گیوراسی بە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

یارییەکە زیاتر گڕی گرت و فێران تۆرێس لە خولەکی 75دا گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی کرد بەڵام دوای سێ خولەک یاریزان گیوراسی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکردەوە.

یانەکەی هانزی فلیک بەمە نەوەستا و لە خولەکی 85 فێران تۆرێس گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم بردنەوەیە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و بوروسياش 12 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باوکێک کچەکەی خۆی دەکوژێت

یاسین

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

ژمارەیەك ئامێری بێتەل لە بارەگای حەشدی شەعبی لە نەینەواش تەقیونەتەوە

یاسین