ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق: ئەوەی لە سووریا روو دەدات كاریگەریی ئابووری و بازرگانی لەسەر عێراق دەبێت

 

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ئاشكرای دەكات، کە ڕووداوەکانی سووریا کاریگەری لەسەر ئابووریی عێراق دەبێت و دەشڵێت: “پچرانی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان عێراق و سووریا کاریگەری لەسەر ئالوگۆڕی بازرگانی دەبێت.”

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: “ئەو رووداوانەی لە سووریا روودەدەن، كاریگەریی ئابووری و بازرگانییان لەسەر عێراق دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكان گەورە نین، چونكە پەیوەندیی ستراتیژی و بازرگانیی گەورە لەنێوان عێراق و سووریادا نییە، بەڵام پچڕانی پەیوەندیی بازرگانی كاریگەری خراپی دەبێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “کاریگەرییەكی باشیش هەیە، ئەویش گەڕانەوەی پەنابەر و ئاوارەكانە، کە بەهۆی کاردانەوەی ململانێ ناوخۆییەکانی چەند ساڵی رابردووی سووریا، بە لێشاو پەنابەرانی سووریا بۆ ناو عێراق هاتبوون، ئەمەش فشاری لەسەر خەرجییەكانی حكوومەت دروست كردبوو.”

ئەوەشی خستە ڕوو: “هەروەها هاتنی ئاوارەکان بۆ ناو بازاڕی کاری عێراق کرێکارانی ناوخۆی تووشی كێشە كرد و فشاری لەسەر هەلی كاری ناوخۆیی دانا، دەكرێت بە گەڕانەوەی ئاوارەكان ئەو فشارە كەمبێتەوە.”

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ئاشكرای دەكات، بەهۆی رووداوەكانی ئێستا بەشێك لە كەلوپەلوكاڵان گران دەبن، گوتیشی: “ڕەنگە نائارامییەکانی وڵاتانی دراوسێ ببێتە هۆی زیادبوونی تێچووی گواستنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا هاوردەکراوەکان، هەروەها کۆمپانیاکانی بیمەش ڕەنگە نرخی ئەو کاڵایانە بەرز بکەنەوە، کە لە ناوچەکەدا ترانزێت دەکەن لە ئەنجامی مەترسییەکانی بیمەی پەیوەست بە بارودۆخی ناجێگیرەوە.”

مەزهەر محەمەد ساڵح روونیشی کردەوە: ئەو نائارامییەی هەیە ڕەنگە ڕێگا بازرگانییەکان پەک بخات، کە عێراق بە وڵاتانی دراوسێی وەک سووریا و تورکیا و ئێرانەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش ڕەنگە تێچووی هاوردەکردن زیاد بکات و ببێتە هۆی دواکەوتنی گەیشتنی کاڵاکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای ئەپڵ ئایپادێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

یاسین