ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆچی پێویستە پێش خەوتن گێزەر بخۆیت؟

گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵ، چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

لە ماڵپەڕی ” webteb” بڵاوکراوەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەک ئەگەر تووشی کەمخەوی بوویت ئەوا هەوڵبدە پێش خەوتن گێزەر بخۆیت چونکە کارۆتینۆیدەکانی تێدایە، خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کارۆتینۆید یارمەتیدەرە لە باشترکردنی خەو و رێگری دەکات لە کەمخەوی.

توێژەران پێیان وایە ئەمە پەیوەندی بە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی کارۆتینۆیدەکانەوە هەیە، خواردنی گێزەر پێش خەوتن دەبێتە هۆی خێراترکردنی بەرهەمهێنانی مادەی میلاتۆنین، هەروەها ئاستی بەرزی مادەی میلاتۆنین بەرەوپێش دەبات، جێگەی باسە ئاستی کەمی میلاتۆنین دەبێتە هۆی کەمخەوی.

خواردنی گێزەر پێش خەوتن تەندروستی سییەکان باشتر دەکات و هۆکارە بۆ هەناسەدانێکی تەندروست، بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی تێدایە کە بەرەنگاریی میکرۆب و بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو جەستە دەبێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی لە دەمدان کە دەبنە هۆی خراپبوونی ددانەکان ، بۆنی ناخۆشی دەم، کێشەی پووک، خراپبوونی ددان.

گێزەر ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە کە رێگری لە هەوکردنی جەستە دەکات هەروەها گێزەر یارمەتی رێکخستنی شەکری خوێن دەدات لەڕێگەی بەرزکردنەوەی کارکردنی ئەنسۆلین و زیادکردنی ئاستی پۆتاسیۆم، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شەکر لە خوێندا.

ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە و بەرهەمهێنانی زەرداو زیاد دەکات، ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا کە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی درێژخایەن و کێشەی تەندروستی هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵی باش زیاد دەکات، ئەمەش دڵ دەپارێزێت و رێگری دەکات لە جڵتەی مێشک و پەستانی خوێن ئاسایی دەکاتەوە.

بەڵام پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای سوودە زۆرەکانی پێویستە بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت و زیادەڕۆی نەکردێت لە خواردنی هەروەها پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەرییەکانی خواردنی گێزەر پێش خەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشداری دەدرێت لەبارەی بەشێک لە خواردنەوەکان بۆ بەربانگ

lana

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین

سوودەکانی شووتی

lana