zagros news agency

چوار خواردنەوە بۆ توشبووانی نەخۆشییەکانی جگەر

جگەر یەکێکە لە ئەندامە زۆر گرنگەکانی جەستە، بەرپرسە لە کردارە گرنگەکانی جەستە وەک پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان و چالاککردنی ئەزیمەکان.

جگەر ئەو ماددە زەردە دەردەدات کە یارمەتی هەرسکردن دەدات، بۆیە ئاگاداربوون لە تەندروستی جگەر زۆر گرنگە، ئەم خواردنەوە سروشتییانە سوودیان بۆ تەندروستی جگەر هەیە:

-قاوە
یەکێکە لەخواردنەوە زۆر باوەکان لەجیهاندا جگە لەوەی وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە پارێزگاری لە تەندروستی جگەر دەکات و کۆبوونەوەی چەوری سەر جگەر کەمدەکاتەوە.

-چای زەردەچەوە
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە و یارمەتیدەرە لە پاکبوونەوەی جەستە لە ژەهرەکان.

-شەربەتی چەوەندەر
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان جگەر و کرداری هەرس پاکدەکاتەوە و بەرگری جەستە بەهێزەدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستیی جیهانی: ئازاری درێژخایەنی خوارەوەی پشت هۆكاری سەرەكیی كەمئەندامبوونە

lana

نێچیرڤان ھەرکی: ساخلەمیا ئاکرێ بو روژا رێڤە چونا ئاهەنگا نەورۆزێ پلانەکا تۆکمە دانایە

دڵشاد

توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕاهێنانی مێشک مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی له‌بیرچوونەوە كه‌مده‌كاته‌وه‌

lana