zagros news agency

سبەی لوتکەی پریمەرلیگ بەڕێوەدەچێت

 

گەڕی حەڤدەی پریمەرلیگ بەهێزترین یاری ئەو گەڕە لەخۆدەگرێت،کە یانەی لیڤەر پول دەچێتە لەندەنی پایتەخت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی تۆتنهام هۆستپێر و یاریەکە دەبێتە یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی ئەم هەفتەیە،یاریەکەش کاتژمێر 7:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

لیڤەرپول لەم وەرزەدا بەسەرکردایەتی موحەمەد سەڵاحی میسڕی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە و خاوەنی 36 خاڵە لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت و یاریەکی کەمتریش ئەنجام داوە چاوی لەپاڵەوان بوونی ئەم وەرزەی خولەکەیە،دەیەوێت پاش چوار وەرز بەنازناوەکە شاد بێتەوە.

هەرچی یانەی تۆتنهامە لەم وەرزەدا ئاستی بەرز و نزمی بەخۆیەوە بینیوە،بەڵام بردنەوەی دوو یاری ڕابردوی یانەکە ورەیەکی تایبەتی بەو تیپە بەخشیوە،تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگ خاوەنی ‌23 خاڵە و لەپلەی 10ـەمی ڕیزبەندی دێت و پێویستی بەبردنەوەیە حاکو بێتەوە ناو ڕکابەری خولەکە.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان دەردەکات

یاسین

نووری مالیکی: پێویستە کاتی هەڵبژاردن لەعێراق دیاری بکرێت

یاسین

ئەحمەد وەحیدی وەک جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیاریکرا

یاسین