گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت و ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی تریش هەیە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، ئیدارەی بارسێلۆنا دەستیان کردووە بە گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی لیڤاندۆڤسکی، هەرچەندە یانە کەتەلۆنییەکە سوورە لەسەر ڕێزگرتن لە بڕیاری مانەوە یان ڕۆیشتنی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیڤاندۆڤسکی لە ئێستادا بەنیازە لانیکەم وەرزێکی دیکە لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.