zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(سڵاوی خوای لەسەربێت) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین و، هیوادارین ئەو جەژنە بە ئارامی و بەختەوەری بەسەربەرن.

هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە و بەبێ جیاوازی لانکە و زێدی فرە پێکهاتەکان و نیشتیمانی بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و برایەتی بووە، ئەمەش مایەی شانازی هەموومانە لەسایەی سەقامگیریی و ئاسوودەیی ئەو قەوارە سیاسییە ڕەوایەدا.

بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر پتەوکردنی ئەو فەرهەنگ و کولتوورە دێرینەی فرەڕەنگی دەکەینەوە و هیوادارین بۆ لەمەودواش زیاتر هەوڵ بدەین وڵاتەکەمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بێت و خۆشگوزەرانی و دەستکەوتی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بێنینە دی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌گای پاسه‌وانی سنوور روویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح