zagros news agency

هەولێر …لە پارکی پێشمەرگە فێستیڤاڵی سەری ساڵ بەرێوەچوو

ئەمشەو 25/12/2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ،فیستیڤاڵی پارکی پێشمەرگەی هەولێری بەسەرکردەوە،
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، سەرۆکی شارەوانیی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگاو بەرێوەبەری ژینگەی هەولێرو ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون.
پارێزگاری هەولێر لایەنە بەشداربووەکانی بەسەرکردەوە، کە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان لە پارکی پێشمەرگەی هەولێر فێستیڤاڵی سەری ساڵ بەڕێوە چوو …
کۆمپانیاکان بەو بۆنەیەوە داشکاندنیان بۆ بەرهەمەکانیان کردبوو، کاسبکارانیش کەرەسە و کەل و پەلی خۆراک و خزمەتگوزاریان خستبووە روو، تاوەکو زۆرترین هاوڵاتی تێدا سوودمەند بێت ..
شایەنی گوتنە، فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕێکخراوە بۆ ئەو چەند ڕۆژەی پشووەکانی ساڵی نوێ بەمەبەستی پێشوازی لە گەشتیارانی عێراق و دانیشتووانی شاری هەولێر و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: لە ماوەیەکی کورتدا ئاڵوگۆڕێکی گەورەی دیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

سەڵاح

سبەی مووچەی حەفت وەزارەت دابەش دەکرێت

یاسین

راگەیندراوێک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

یاسین