zagros news agency

كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌: پێنج ڕۆژنامه‌نووس له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوژران

 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوە فەلەستینییەکان کوژرانی 5 ڕۆژنامەنووسیان پشتڕاست کردەوە كه‌ لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئۆتۆمبێلەکەیان لە بەردەم نەخۆشخانەی (ئەلعەودە) لە باکووری کەرتی غەزە، كوژراون.

كه‌ناڵى (عه‌ره‌بیه‌) له‌ سه‌ر زارى سەرچاوەکان بڵاوی كرده‌وه‌ کە ئۆتۆمبێلەکە دواى به‌ ئامانجگرتنى گڕی گرتووە و سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون گیانیان لەدەست داوە کە سەر بە کەناڵی (قودس) بوون.

هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزه‌كانیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج کە چەکدارانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی هەڵگرتبوو.

سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: “هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشێکی وردی ئەنجام دا کە ئۆتۆمبێلێك (ئەندامانی) شانەیەکی هەڵگرتبوو سه‌ر به‌ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە ناوچەی نوسیرات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەردانی كەلها نزاركێ دەكات

یاسین

هاوکاریی دارایی سەرۆکى حکومەت، بەسەر زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر دابەشکرا

یاسین

ئه‌فغانستان… لە رووداوێكی تەقەکردندا چوار کەس کوژراون، سێیانیان بیانی بوون

سەڵاح