ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەپۆڵێکی بەفربارین بەڕێوەیە

شاره‌زایه‌كی‌ كه‌شناسی‌ كورد رایگه‌یاند “پێشبینی‌ ده‌كرێت ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ داهاتوو به‌فر له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ببارێت”.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای‌ كه‌شناسی‌ كورد له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لەوە كردوە”كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان كۆتایی ھاتووه‌ و به‌گشتی له‌ئه‌مڕۆوه‌ تا نزیكه‌ی 14 رۆژی داھاتوو عێراق و ھه‌رێمی كوردستان به‌كه‌شێكی سه‌قامگیردا تێپه‌ڕده‌بێت”.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ ،له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ش 1/1/2025 بای باكووری رۆژھه‌ڵات له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و به‌گشتی ناوچه‌ شاخاویه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێم چالاك ده‌بێت به‌خێرایی 15-30 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا و تا كۆتای ھه‌فته‌ رۆژی ھه‌ینی 3/1/2025 به‌رده‌وامی ئه‌بێت”.

هەروەها ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو “پله‌كانی گه‌رماش به‌درێژای 14 رۆژی داھاتوو زیاتر له‌ ئاستێكی جێگیردا ده‌بێت و گۆڕانكاری ئه‌وتۆ روونادات”.

راشیگه‌یاندووه‌ ،پێشبینیمان وایه‌ مانگی یه‌كی ساڵی داھاتوو له‌نێوان مه‌ودای 12/1/2025 بۆ 20/1/2025 ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری ھاتنی شه‌پۆلێكی جه‌مسه‌ری به‌ھێزی سه‌رما و به‌فر بارینه‌وه‌ و به‌فر له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ببارێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

به‌وێنه‌… تاڤگه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی قه‌سرێ سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه‌

سەڵاح