zagros news agency

لە ژێر دروشمی “ئاشتی و پێکەوەژیان”؛ لە هەولێر پێشانگایەکی ناوازەی خۆشنووسی بە زێڕ و ئەڵماس دەکرێتەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە چاودێری پارێزگاری هەولێر، پێشانگایەکی تایبەت بۆ خۆشنووس و بازرگان (یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی) دەکاتەوە، کە تێیدا تابلۆی هونەری بە بەکارهێنانی کانزا و بەردە بەنرخەکان نمایش دەکرێن.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٦، لە باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشانگایەکی ناوازەی خۆشنووسی لەژێر ناونیشانی (ئاشتی و پێکەوە ژیان) بکرێتەوە. پێشانگاکە بەرهەمی هونەرمەند و بازرگان “یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی”یە و گوزارشت لە هاوسەنگی نێوان جیهانی بازرگانی و داهێنانی هونەری دەکات.

تایبەتمەندی ئەم پێشانگایە لەوەدایە کە تابلۆکان بە بەکارهێنانی (ئەڵماس، زێڕ و زیو) نەخشێنراون، کە تێیاندا پەیامی قووڵی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرجەستە کراوە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەرگای ئامادەبوون بۆ ئەم کەرنەڤاڵە هونەرییە بۆ هەمووان کراوەیە، لە بازرگانان، هونەرمەندان و هاووڵاتیانی خۆشەویست، تاوەکو لە نزیکەوە بینەری ئەم کارە دەگمەنانە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دڵشاد

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەش دەردەکات

یاسین