zagros news agency

کۆمپانیای OnePlus زنجیرە مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد

 

کۆمپانیای (OnePlus) بەشێوەیەکی فەرمی زنجیرە مۆبایلی (OnePlus Ace 5) نمایش کرد کە لە دوو جۆر پێک دێت (Pro) لەگەل جۆری ئاسای جۆری پێشکەوتوەکەی کە پرۆیە چیپسێتی (Snapdragon 8 Elite) لەسەر جێگیر کراوە، بە ڕامی تاکو 16 گێگابایت لە جۆری LPPDR5X و بیرگەی تاکو 1 تێرابایت لە جۆری USF 4.0 بەردەست دەبێت بەلام جۆری ئاسای چیپسێتی (Snapdragon 8 Gen 3) لەسەر جێگیر کراوە هەروەها مۆبایلەکە دوو سیستەمی ساردکردنەوەی (Ice Core VC) لە خۆ دەگرێت هەروەها توانای هەیە یارییەکان بە ڕوونی 1080p و 120 وێنە لە چرکەیەکدا کار پێ بکات. ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینجە و لە جۆری AMOLED بە پانێڵی LTPO و ڕوونی 2780×1264 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی دەگاتە 4,500 نیت و پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision دەکات هەروەها چەندین تایبەتمەندی تر لە خۆ دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

Meta خزمەتگوزاریەکی تر بۆ ئەپی WhatsApp بەردەست کرد

یاسین

کۆمپانیای Microsoft نرخی یاریەکانی گۆری

یاسین

لە لەندەن سیستەمی VR بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی قوتابیان

یاسین