zagros news agency

ئەو خواردنانەی یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵ دەدەن

هەندێک خواردن یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدەن کە هۆکارێکە بۆ گیرانی بۆریەکانی خوێن و توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و مێشک.

ئەو خواردنانەی یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵ دەدەن:

-شوکولاتە
شوکولاتەی ڕەش ماددەی فلاڤۆنید و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی دابەزاینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.

-ئاڤۆکادۆ
ترشی ئۆلیکی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ دەدات.

-چا
چای ڕەش و سەوز دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت.

-چەرەساتەکان
ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەوریەکانی تێدایە، بادەم، گوێز و فستق یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.

-دانەوێڵەکان
جۆ، ئاردی شۆفان و برنجی قاوەی ڕیشاڵەکانی تێدایە کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنن.

-ماسی
ماسییەکانی وەک سەلەمون و تونە و سەردین دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 چەوریەکانی خوێن کەم دەکەنەوە، باشترە هەفتەی جارێک ماسی بخورێت.

-زەیتی زەیتون
زەیتی زەیتون چەوری ڕووەکیە دەتوانرێت لەجێی چەوریە ئاژەڵیەکان بەکاربهێنرێت و کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت.

-پاقلەمەنیەکان
دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنن، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.

-میوەکان
سێو یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی بەکتینیان تێدایە یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵ دەدات، پڕتەقاڵ، لیمۆ و تووش بەهەمان شێوە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا گلوتین زیانی بۆ جەستە هەیە

lana

سێ هۆکار وادەکەن پەتاتە بۆ تەندروستی دڵ بەدسوودبێت

lana

رێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە

lana