ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی کارەبای مۆلیده دیاری كرا

لە هەولێر و دهۆک نرخی کرێی مۆلیدە راگەیاندرا و لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە، بەهۆی پێدانی کارەبای زیاتر، مانگی 12 پارەکە زیادی کردووە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: “نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان، لەناو سەنتەری هەولێر، بۆ مانگی 12ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 14 هەزار و 500 دینارە، زۆرترینیشی 18 هەزار و 750 دینارە.”

جەختی کردەوە، نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بەراورد بە مانگی 11، لە مانگی 12دا زیاتر بووە، گوتیشی: “لە مانگی 12دا کارکردنی مۆلیدەکان لەنێو شاردا 15 کاتژمێر و 30 خولەک بووە و لە دەورووبەریش 13 کاتژمێر و 30 خولەک بووە، بەراورد بە مانگی 11 مۆلیدەکان کارەبای زیاتریان داوە.”

لە لایەكی دیکەوە، بەپێی خشتەی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک، لەنێو سەنتەری شاری دهۆک کەمترین نرخی هەر ئەمپێرێک 16 هەزار و 500 دینارە و زۆرترینیشی 20 هەزار 250 دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکاری مردنی نەوڕەسەکانی بەنداوی دووکان ئاشکرا کرا

یاسین

حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

یاسین