zagros news agency

هاوینی ئەمساڵ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت

 

پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 24 كاتژمێری كاری تێدا دەكرێت كە بڕیارە ئەم هاوینە تەواو بكرێت؛ بەهۆیەوە دوو ملیۆن هاووڵاتیی هەولێر لێی سوودمەند دەبن و هەزار بیری ئاو دادەخرێن.

ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئێستا 50%ـی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر تەواوبووە كە لە كاتژمێرێكدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەكات واتە 60%ـی پێداویستی ئاوی هەولێر دابین دەكات و نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەكە سوودمەند دەبن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی پێنج هەزار كارمەند و كرێكار كاری تێدا دەكەن و 20 هەزار كەسیش ناڕاستەوخۆ لەو پڕۆژەیە سوودمەند بوونە.

پڕۆژەكە 500 كیلۆمەتر بۆری بە قەبارەی جیاواز لەخۆدەگرێت و لەئێستادا تۆڕی گواستنەوەی ئاو گەیشتووەتە ناو شاری هەولێر و بەر لە تەواوبوونی پڕۆژەكە تۆڕی ئاو بە گەڕەكەكانەوە دەبەسترێتەوە و بە تەواوبوونیشی هەزار بیری ئاو دادەخرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەدان پێشمەرگە پلەیان بەرزدەبێتەوە و جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. توتنهام بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستی بە مانیونایتد هێنان

یاسین

هێرشەکانی داعش لە دێرەزوور: بیرێکی نەوت سووتێنرا و شۆفێرێکی بارهەڵگر بریندار کرا

سەڵاح