zagros news agency

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی1ی2025 بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە، کە وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە.”

ئاماژە بەوەش کراوە، هاووڵاتیان تەنیا دەتوانن دوای دانانی نۆرە، بۆ پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنیی جۆری B بکەن.

ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەو هاووڵاتییانەی کە لە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان کردبوو، تەنیا وەرگرتنەوەیان مابوو لە  پاسپۆرتی جۆری A،  دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

پاسپۆرتی هه‌ولێر ڕاشیگەیاندووە:” دانەوەی پاسپۆرتی جۆری A  لە بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان لە گەڕەکی 32 پارک پشت بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر لە رۆژانی دەوامی فەرمی ده‌بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

برۆنۆ فێرناندێز؛ ڕۆناڵدۆ هەڵەی کردوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە

دڵشاد