zagros news agency

نوێترین زانیاری لەسەر یاری لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد گەیشت

مشتومڕەکانی چارەنووسی یارییەکەی لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد کە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای ئەنفێڵد لە گەڕی ٢٠ی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجام بدرێت کۆتایی هات.
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە شاری مێرسیساید یارییەکە ڕووبەڕووی دواخستنی بووەوە.
لیڤەرپوول لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردووە، یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر مانچستەر یونایتد وەکو پلانی بۆ دەڕوات، پێشتریش دوو کۆبوونەوەی سەلامەتی ئەنجامدرا بۆ هەڵسەنگاندنی کەش و هەوا و بارودۆخی گەشتەکان.
بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: دوای دووەم کۆبوونەوەی ئەمنی بڕیاردرا یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول ئەنجامبدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق بە چەند یاری دیکە دەگاتە جامی جیهانی ؟

یاسین

ئارتێتا چاوی لە ئەستێرەیەکی نیوکاسڵە

یاسین

موسیالا بێدەنگ ماوەتەوە

یاسین