zagros news agency

جەیمی کاراگەر:بێزاری لەنێو هاندەرانی لیڤەرپوولدا هەیە

جەیمی کاراگەری ئەفسانەی لیڤەرپوول لە مشتومڕێکی گەرمدا لەگەڵ دانیال ستۆریج هێرشبەری پێشووی یانەی ڕیدز لەسەر ئەگەری ڕۆشتنی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتە مشتومڕێکی گەرمەوە.
کاراگەر لە ستۆدیۆی شیکاری بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد لە خولەکی بیستەمدا وتی: بێزاری لەنێو هاندەرانی لیڤەرپوولدا هەیە کە ئەلێکساندەر ئارنۆڵد دەتوانێت بە خۆڕایی بڕوات – ئەو بە خۆڕایی هات، من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەوەدا نییە، ئەوە هەڵبژاردەی خۆیەتی بۆ یارییەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نائومێدم لەو چیرۆکەی ڕیال مەدرید کە پێش یارییەکی گەورە دەرکەوت چونکە گرنگترین شت ئەوەیە لیڤەرپوول یارییەکە بباتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆدریچ قسە لەسەر یانەی داهاتووی دەکات

یاسین

خولی فەرەنسا.. پاریس بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵ

یاسین

ئایا لە ڕیاڵ مەدرید ستەم لە گاریس بەیڵ کرا؟

یاسین