zagros news agency

یانەیەکی گەورەی ئەڵمانی داوای راشفۆڕد دەکات

مارکوس ڕاشفۆرد ئەستێرەی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەکانی ئێستای زستانەدا هاتە ناو ڕیزەکانی یەکێک لە یانە ئەڵمانییەکە.
ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە باڵەکەی شەیتانە سوورەکان کە بەم دواییە لە پلانەکانی ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەر دەرچووە، لەژێر چاوی چاودێریی بروسیا دۆرتمۆنددایە، کە دەیانەوێت بە خواستن گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
دۆرتمۆند بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت بۆ جێگرتنەوەی دۆنیل مالین یاریزانی باڵەکەی کە نزیکە لە گواستنەوەی بۆ ئەستۆن ڤێلا، لەکاتێکدا سکای ڕێککەوتنی زارەکی لەنێوان یاریزانەکە و یانە ئینگلیزییەکەی ئاشکراکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ قسەی لەسەر پاریس هەیە

یاسین

نەیشینزلیگ.. هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گۆڵبارانی هەنگاریای کرد

یاسین

کێشە دەکەوێتە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤینـیسیۆس

یاسین