zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی پەخشی کەناڵی شەمس

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/1/7، لە چوارچێوەی تۆڕی میدیایی کوردستان، کەناڵی ئاسمانیی شەمس بە زمانی عەرەبی دەستی بە پەخش کرد، ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەرە و پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە بواری میدیا لە هەرێمی کوردستاندا.

کردنەوەی کەناڵی شەمس هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتر ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و گەیاندنی دیدگا ئاشتیخوازانەکەی بە دونیای عەرەبی و، برەودان بە ڕەوتی کاری میدیا بە زمانی عەرەبی، هیوادارین ڕۆڵی خۆی لەنێو میدیای عەرەبی بەشێوەیەکی بەرچاو بگێڕێت و ببێتە نموونەی میدیای سەرکەوتوو و سەکۆی گەیاندنی ڕاستییەکان بۆ بینەران .

لەم دەرفەتەدا وێڕای پیرۆزباییمان لە ستافی هێژای کەناڵی شەمس و بینەرانی ئازیزی، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
‌ ‌ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەکی ئەمنی: بنکەی عەین ئەسەد دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا داناخرێت

سەڵاح

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین