zagros news agency

ئه‌مڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی ده‌یه‌م کۆ دەبنەوە

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ته‌كنیكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی1ی2025، شاندی تەكنیكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوەكانی دوێنێ سێشه‌ممه‌ كه‌ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو جارێكی دیكە كۆ دەبنەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، شاندی تەکنیکی یەکێتیش پێک دێن لە ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح.

کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سێیەم کۆبوونەوە بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، یەکەم کۆبوونەوە ڕۆژی 30ـ11-2024، لە سلێمانی و دووەمیشیان لە 17-12-2024 لە پیرمام بەڕێوە چوو،ئه‌مڕۆش چوارەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دەستپێدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عومەر چوچانی : ئەمجارە پارتی لە سلێمانی مێژوو تۆمار دەكات

گوران

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمبووەتەوە

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین