zagros news agency

‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی  جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و رێكاری ئاشتیانە كردووە .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: بەرپرسی جبەخانەی حزبوڵڵامان کوشت

سەڵاح

رێكارە یاساییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری مادەی 140 دەست پێدەكات

سەڵاح