zagros news agency

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئێران بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-1-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو بەڕێکەوت.
لەوبارەوە ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، پرسی سووریا و گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی سوودانی و بەرپرسانی باڵای ئێران دەبێت.
هەروەها سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر لە نێو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وەسف کرد.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤاڵڤێردی: ئەوەی لە کلاسیکۆ ڕوویدا شێتانە بوو

یاسین

زۆی سالدانا دەبێتە پڕداهاتترین خانمە ئەکتەر لە مێژوودا

ART

لە پارێزگای لازقییە‌ی باکوری سووریا سێ سەربازی حکومەت کوژران

سەڵاح