zagros news agency

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی سەرۆک‌کۆماری فەرەنسای دایەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانی سەرۆککۆماری فەرەنسای سەبارەت بەوە ڕەت کردەوە ئێرانی بە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەسف کردبوو.
ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، گوتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە ئێران هیچ بنەمایان نییە و لەگەڵ یەک ناکۆکن و دەیەوێت کێشەکان بخاتە پاڵ خەڵکی دیکە. پێویستە فەرەنسا سەبارەت بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە ڕوانگەی نابنیادنەرانەی خۆیدا بچێتەوە.
بەقایی گوتەکانی ماکرۆن سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەیشی ڕەد دەکاتەوە و دەڵێت، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لەژێر چاودێریی ورد و بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا بەڕێوە دەچێت.
سەرۆککۆماری فەرەنسا گوتبووی، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران خێراتر کراوە و گەیشتووەتە خاڵێک گەڕانەوەی بۆ نییە، بۆیە پرسی ئێران دەبێتە بابەتێکی سەرەکیی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترامپ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

یاسین

وشکەساڵی بەشێکی ئەڵمانیای گرتووەتەوە

یاسین

شلتەری سەگی بێلانەی هەولێر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان باشترینە

سەڵاح