ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕیارەکانی کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران

 

۱.دەبێت بەغدا مامەڵەیەکی دەستوری وەک هەرێمێکی فیدراڵ لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات نەک بەمجۆرەی ئێستا هەیە.

۲.دەبێت لە ساڵی تازەدا هیچ کێشەیەک بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروستنەکرێت.

۳.لە ساڵی ۲٠۲٦ پێویستە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت بەپێی ڕێژەی دیاریکراوی خۆی، نەک تەنها موچە،.

٤.لە هەمواری یاسای بودجەدا دەبێت مافی خەڵکی کوردستان پارێزراوبێت.

٥.چوار وەزیری کورد لە بەغدا ئەم پەیامە دەگەیەننە حکومەتی فیدراڵ و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان هەڵوێستی دیکە دەبێت.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: هەژماری من پڕۆژەیەكی ستراتیجی دارایی مۆدێرنە

دڵشاد

گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە

یاسین