zagros news agency

مان سیتی گرێبەستەکەی لەگەل مارمووش نزیک بۆتەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا لەگەڵ عومەر مارمووشی ئەستێرەی میسری و هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت گەیشتە ڕێککەوتن.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی “X” نووسیویەتی: مانچێستەر سیتی لەسەر مەرجە کەسییەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ عومەر مارمووش گەیشتووەتە ڕێککەوتن.. و گرێبەستەکەش نزیکبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مارموش دەیەوێت پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە بکات، دانوستانی زارەکیش لەگەڵ ئەنتراخت فرانکفۆرت بەردەوامە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سیتی هەنگاوی فەرمی لە دانوستانەکاندا ناوە، بەم زووانە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش دەکات، بەتایبەتی کە یانە ئینگلیزییەکە پەیوەندییەکی نایابی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەیدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونشن یەکەم و دووەمی بۆخۆی داگیر کردوە

یاسین

ئەستۆن ڤێلا تۆپهاوێژەکانی تێکشکاند

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لەخولەکەکانی زیادکراودا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین