zagros news agency

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەولێر و دهۆک دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەردوو شاری هەولێر و دهۆک.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی دا بەوەی پرسی ژینگەپاريزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و دەبێت ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین و پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگە ، ئەرکی هەموو لایەکمانە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و ژینگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوا ، بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەتە و لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد ، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران بگرنەبەر .

لەمبارەیەوە بڕیار درا؛

یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک ، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئوتومبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە.هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.

سێیەم: دەبێ خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

چوارەم: ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

پێكهاته‌كانی کلدان، ئاشووری و ئەرمەن راگه‌یه‌ندراوێك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

گوران

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی متحدون كرد

سەڵاح

چین ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە ناردنی چەک بۆ ئێرانی بە «تۆمەتی مەبەستدار» ناو برد

یاسین