zagros news agency

ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست رادەستی حەماس ناکاتەوە

سەرچاوەیەکی حکوومیی ئیسرائیلی ئێوارەی دووشەممە گوتی: ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار، رێبەری کوژراوی حەماس وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوان لە چوارچێوەی ئاگربەستدا ڕادەستی حەماس ناکاتەوە.
پێشتر میدیا عەرەبییەکانی ئەلعەرەبییە و ئەلحەدەس بڵاویان کردبۆوە، حەماس لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەستدا داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی سینواری کردووە.
بەپێی راپۆرتی جێروزالێم پۆست، سەرچاوە ئیسرائیلییەکە ڕایگەیاند: “ئیسرائیل تەرمی سینوار، ئەم داڕێژەری تیرۆریزمە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکە ڕادەستی حەماس ناکاتەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوتبووی: “ئێمە لە بەرەبەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئاگربەست داین و من چەندین مانگ پێش ئێستا بە وردەکارییەوە پێشکەشم کرد و ئێستا خەریکە دێتە دی.”
بایدن هەروەها گوتبووی: چوارچێوەیەکی ڕوون بۆ ئازادکردنی بارمتەکان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتیی جووتیارانی ڕۆژئاوا بەردەوامە

سەڵاح

ئەگەر ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ڕەت بکاتەوە ڕەنگە شاندی ئەمەریکا گەشتی عومان نەکات

سەڵاح

ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر شاری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن

سەڵاح