zagros news agency

ئەنچیلۆتی وەڵامی سیمیۆنی دەداتەوە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، وەڵامی لێدوانەکانی دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدریدی دایەوە، کە تیایدا لە دوورەوە ئاماژەی بە لایەنگرییەکی گوماناوی بەرامبەر یانە شاهانەییەکە کرد بە درێژایی مێژوو.
ئەنچیلۆتی وتی: هەندێک دڕک لە ڕابردوو ئازاریان دابوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی قسەکانی سیمیۆنی بەهۆی شکستەکانی پێشووی بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدەوە بووە.
سیمیۆنی، دوای بردنەوەی ڕیال مەدرید لە کاتی زیادکراودا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە جامی شای ئیسپانیا، سەبارەت بە لێدانێکی سزای گوماناوی کە پێش گۆڵی یەکەمی ڕیال مەدرید بە سێلتاڤیگۆ نەدرابوو، ڕایگەیاند “بۆ ماوەی 100 گۆڵ ڕووداوی لەم شێوەیە ڕوویانداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزخانەی عێراق له لیبیا: 25 گەنجەکەی هەرێم بەمزووانه دەگەڕێنەوه

یاسین

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی داوای دەستپێکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات

یاسین