zagros news agency

بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بەڕێوەدەچێت

 

كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس 2025 لە وڵاتی سویسڕا دەست پێدەكات،و  مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، به‌شداره‌ له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا.

كۆڕبەندەكە ئه‌مڕۆ دووشەممە 20ی1ی2025 دەست بە كارەكانی دەكات و تا رۆژی هەینی رێكەوتی 24/1/2025 بەردەوام دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە 3 هەزار بەشداربوو لە 130 وڵاتی جیهان بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا بكەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاڵ نزیكەی 1600 سەرۆك و سەركردە و بازرگانی وڵاتانی جیهان، یەكێك دەبێت لە بەشداربووان و شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵیدا هاوسەفەر دەبن.

بڕیارە لە كۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس چەند تەوەری گرینگ تاوتوێ بكرێن، سەرەكیترینیان ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەست لە غەززە و حكوومەتی نوێی سووریا و هەروەها گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و كەوتنەوەی ئاگرەكەی ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمەریكا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانی “کردستان ومن منا لا یعشقها” بەڕێوەچوو

ART

هەولێر بەگۆڵباران کردنی کەرخ دڵی هاندەرانی شاد کردەوە

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە

سەڵاح