عه‌باس غه‌زالی که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژه‌نیاری هه‌رمانی کورد جەمشید عەندەلیبی، جه‌ختی کرده‌وه: ناوی جەمشید عەندەلیبی، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە.
عه‌باس غه‌زالی که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و راوێژکاری رۆشنبیری و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستان و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا بۆ کۆچی دوایی ژه‌نیاری ئامێری نای ره‌وانشاد جەمشید عەندەلیبی نووسیوییه‌تی: هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی مۆسیقای کوردی تازییەبار کرد. ئەم هەواڵە تاڵە، ئێمەی گەڕاندەوە بۆ ٥٤ ساڵ لەمەوبەر، کە جەمشید عەندەلیبی لە تەمەنی 12 ساڵیدا یەکەم مەشقی راهێنانی مۆسیقای لای مامۆستا حەسەنی کامکار دەست پێ‌کرد، دواتر بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە، شوێنپەنجەی بەسەر مۆسیقای کوردی و ئیرانیدا دیار بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئێستا، وێڕای بەرزنرخاندی ئەو خزمەتانەی بە هونەر و بەتایبەتی بە مۆسیقای کوردی کردووە، ئەم کۆچە ناوادەیە بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین و بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و هونەرپەروەری عەندەلیبی و هاوڕێیانی و هەموو هۆگرانی مۆسیقا و هونەری کوردی دەکەین و دڵنیاین یاد و ناوی مامۆستا جەمشید عەندەلیبی، بۆ هەمیشە، لە ناو دەنگ و سۆزی نەی و ئاوازەکانیدا دەمێنێتەوە.
مه‌نسوور جیهانی