zagros news agency

وەزارەتی دارایی: ڕێگەیەكی نوێی تۆماركردن لە (هەژماری من) دەخرێتە بەردەم فەرمانبەرانی سلێمانی

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی تۆماركردنی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە پڕۆژەی (هەژماری من)، بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم بژارە نوێیە، بەشێکە لە هەوڵەکانی (هەژماری من) بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکوو بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆمار بکەن.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
‏(https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU)

بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی (هەژماری من) بکەن بە ژمارە (1991)، سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکوو 9:00ی شەو بەردەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچە دەست بۆ پارەى سپاردەى دارایی باج دەبات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

یاسین

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد؛ بڕگەیەکی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم بوو

سەڵاح