zagros news agency

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراسته‌ی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا ده‌كات.

سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ پلاتفۆرمی (ئێكس) په‌یامێكی هاوخه‌می و دڵگرانی بۆ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی توركیا بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی گه‌ل و حكوومه‌تی توركیا ده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “خەمبارم بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری بۆلو لە تورکیا، لەم کاتە سەختەدا سەرەخۆشی خۆم بە کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دەگەیەنم.”

سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2025، هۆتێلێکی کۆمەڵگەی خلیسکێنەی سەربەفر لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا ئاگری گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

بەیاننامەی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 55 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەڵاح